پەیامی کورد ... مەخموور/ لە ئاکامی تەقینەوەیەک سێ هاووڵاتیی کورد شەهید بوون
نیمەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، بۆمبێکی چێنراو لە مەخمور تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتیی کورد شەهید بوون.
بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له نزیك گوندی راشدیه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی قه‌راجی قه‌زای مه‌خمور، بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پیكاب ته‌قییه‌وه، كه چوار كه‌سی تێدابو سه‌رجه‌میان كورد بون، له‌ئه‌نجامدان سێ كه‌سیان شه‌هیدبون و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربو كه برینه‌كه‌ی سه‌خته.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه شه‌هیدبون كاسبن و له‌كرێكاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆمبه‌كه بهئۆتۆمبێلهكهیاندا لهگودی راشدیه ته‌قیوه‌ته‌وه، كه دانیشتوانی ئه‌و گونده عه‌ره‌ب نشینن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە