پەیامی کورد... به‌های تمه‌ن بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی شوباتی 2023، جارێكی تر دابه‌زی و ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند و گه‌یشته نزمترین ئاست كه له مێژووی ئه‌و جۆره دراوه‌دا تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی دواین زانیاریه‌كان نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی تاران، 100 دۆلار به‌رامبه‌ر چوار ملیۆن و 640 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت.
نرخی تمه‌ن به‌تایبه‌تی له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندانه‌كان له سه‌ره‌تای پایزه‌وه، به‌رده‌وام رووی له دابه‌زین بووه. دۆلار له ده‌ستپێكی خۆپێشاندانه‌كان به 30 هه‌زار تمه‌ن و له سه‌ره‌تای ساڵی رابردووش به 25 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرا.
به‌و پێیه تمه‌ن له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی خۆپێشاندانه‌كان واته له پێنج مانگی رابردوودا به رێژه‌ی زیاتر له 54%به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە