دۆزینەوەی دەرمانێک کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ڤیرووسی کۆرۆنا لە ناو دەبات

دۆزینەوەی دەرمانێک کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ڤیرووسی کۆرۆنا لە ناو دەبات

پەیامی کورد     ...    دۆزینەوەی دەرمانێک کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ڤیرووسی کۆرۆنا لە ناو دەبات

زانایانی ئۆسترالیایی ڕایگەیاند : دەرمانێکمان دۆزیوەتەوە کە دەتوانێ لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ڤیرووسی کۆرۆنا لە ناو ببات.

زانایانی ئۆسترالیایی بۆیان ئاشکرا بووە کە دەرمانی " ئیڤێر مەکتین " ، کە دەرمانێکی دژە پلاسمایە و ماوەیەکی زۆرە لە زانستی پزیشکیدا بە کار دەهێنرێت بەڵام ئەم دەرمانە دەتوانێ گەشەی SARS-CoV-2 لە سیلۆلەکاندا ڕابگرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە ڕۆژنامەی Antiviral Research ، دۆزی یەکەی ئەم دەرمانە دەتوانێ RNA  ڤیرووسێک لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا لە لەش دەربکات و ڕێژەی ئەم ڤیرووسە لە لەشدا لە ٢٤ کاتژمێردا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە .

ئەم دەرمانە ئێستا لە چارەسەری ڤیرووسەکاندا لەوانەش " ئێچ ئای ڤی " و ڤیرووسی زیکا ، ئانفڵۆنزا ا تای دانگۆ کاریگەرییەکی دیار و ناسراوی هەیە .

جێگای ئاماژەدانە تاکوو ئێستا تاقیکردنەوەکان تەنیا لە کەل و پەلەکانی تاقیگادا ئەنجام دراوە و ئێستا بۆ دەستنیشان کردنی دۆزی کاریگەری ئەم دەرمان ، ئەنجامدانی تاقیکاری لە سەر مرۆڤ پێویستە ، ئێستا زانایان بە دوای بوودجەیەک دەگەڕێن بۆ بەردەوام بوونی لێکۆڵینەوەکان .

دوای لێکۆڵینەوەکان دەردەکەوێت کە ئایا ئەم دەرمانە دەتوانێ بۆ دەرمانی ڤیرووسی کۆرۆنا ڕاسپێردرێت یا خود نا 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە