جارێکی دیکە مەترسییە جیددییەکانی داعش سەر هەڵدەدەنەوە

جارێکی دیکە مەترسییە جیددییەکانی داعش سەر هەڵدەدەنەوە

پەیامی کورد      ...    جارێکی دیکە مەترسییە جیددییەکانی داعش سەر هەڵدەدەنەوە

ڕاوێژكاری سەربازی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ژمارەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا زۆر زیادی كردووە، لە عێراقیش لە ناوچە كوردستانییەكان داعش سوودی لە بۆشایی ئەمنی نێوان ھێزە عێراقییەكان و ھێزی پێشمەرگە وەرگرتووە و، حكوومەتی عێراقیش نایەوێت لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە ئەو ناوچانە پڕبكاتەوە، بۆ ئەوەی مەترسی نەمێنێت.

بابەكر زێباری، ڕاوێژكاری سەربازی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند : ھاوپەیمانان ئەگەر ھەست بە مەترسی زۆر و جیددی داعش نەكەن مۆڵگەكانیان بۆردوومان ناكەن، بۆیە ھەست بە مەترسیی جیددی دەكەن و دەزانن ژمارەیان زۆر بووە و بەردەوامیش مەترسییەكەیان زیاتر دەبێت، بۆیە داعش بۆردوومان دەكەن.

زێباری ووتیشی: "ھۆكاری زیادبوونی داعش، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ناكۆكی لە نێوان حكوومەتی عێراق و بەشێكی زۆری پارێزگاكان ھەیە، جگە لەوەش، بەپێی زانیاری ئێمە ژمارەی چەكدارانی داعش لە سووریا و عێراق زۆر زیادی كردووە و لە سووریاش كێشەی زۆریان لەگەڵ ووڵاتان ھەیە، ئەمەش وای كردووە ژمارەی چەكدارانی داعش لەوێش زیاد ببێت".

زێباری ڕوونیشی كردەوە، ناوچەكانی نێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەكان، ناوچەی زۆر بەزەحمەتن و چیایین، وەكوو ناوچەی قەرەچووغ و ناوچەكانی دیكە و داعشیش بە ھۆی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە، خۆی رێك خدەخاتەوە و ئامادەكاری خۆی دەكات و دووبارە رێكخستنەكانی خۆی درووست دەكاتەوە و پلانەكانیان دادەنێن و گومرگ وەردەگرن و ھاتووچۆ دەكەن، چوونكە بۆ ئەوان شوێنێكی ئارامە، بۆیە ئەمە ھۆكاری دووبارە سەرھەڵدانەوەی داعشە.

دەشڵێ، داعش لەناو ناوچەكانی ھێزەكانی عێراقە لە گوندە سوونییەكان و بە رۆژ لەگەڵ ئەواندایە و بە شەو داعشن، بۆیە پێویستە ئەو ناوچانە بە ھێزی ھاوبەش پڕ بكرێنەوە، بەڵام حكوومەتی عێراق نایەوێت، چوونكە تا ئێستا رازی نین لیژنەی ھاوبەش درووست بكەن، بۆیە تەنها ھەوڵ ھەیە و ھێشتا نەبووەتە كردار.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە