ژەنەڕاڵ کێنت مەک کنیزى فەرماندەى فەرماندەیی هێزە ناوەندییەکانىى ئەمریکا (سێنتکام) لە گفتوگۆیەکى لەگەڵ بڵاوکراوەى تایم، ڕایگەیاند : مووشەکەکانى کۆمارى ئیسلامى سەلماندوویانە کە توانایی بەرکەوتنى ووردیان بۆ سەر ئامانجەکە هەیە.
یەکێک لەو کارەى کە ئێرانییەکان لە ماوەی ٣ تا ٥ ساڵى ڕابردوودا ئەنجامیان داوە، ئەوەیە کە پلاتفۆڕمێکى مووشەکی بەتوانایان درووست کردووە.
هێزەکانى ئێمە بۆ سوودوەرگرتن لە بژاردەى سەربازى لە ئەگەرى شکستى گفتوگۆکان لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى، ئامادەییان هەیە.
هەرکە فەرمانى ڕووبەڕووبوونەوە بدرێ لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى، ئێمە بەرنامەگەلى جیاوازمان هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە