پەیامی کورد... ئەڵمانیا: لە ئێستادا هۆکارێک بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی بەرجام لە ئارادا نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئاڵمان لە ئێستادا هیچ هۆکارێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ناوکییەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران نابینێت.
ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، کریستۆفۆ بێرگر، وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئەڵمانیا، لە کۆنفرانسێکدا لە شاری بێرلین، بۆ جارێکی دیکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەوڵەتی ئاڵمان هیچ هۆکارێک نابینێ کە دانوستانە ناوکییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست پێ بکاتەوە و لە ئێستادا هەموو چاوەکانی جیهان و بە تایبەتی دەوڵەتی ئاڵمان لەسەر ڕەوتی ڕاپەرینی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمە، بۆیە لە ئێستادا هیچ هۆکارێک بۆ دانوستانی ناوکی لەگەڵ تاران لەئارادا نییە.
ناوبرا لە درێژەدا وتی، لەبەر ئەوەی دۆخی نێوخۆی ئێران خراپە و خەڵکی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران زۆر بە جیددی دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی شۆڕشی سەرانسەرییان دەست پێ کردووە، چەندین جار دەوڵەتی ئاڵمان ئەوەی ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا کاتی ئەوە نییە بە هیچ شێویەک لەسەر بەرجام لەگەڵ تاران وتووێژ بکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە