ترامپ لە هەواڵێکی گرینگدا ڕایگەیاند : کۆرۆنا لە ئەمریکا ڕووی لە کۆتاییە

ترامپ لە هەواڵێکی گرینگدا ڕایگەیاند : کۆرۆنا لە ئەمریکا ڕووی لە کۆتاییە

پەیامی کورد     ...    ترامپ لە هەواڵێکی گرینگدا ڕایگەیاند : کۆرۆنا لە ئەمریکا ڕووی لە کۆتاییە

سەرۆککۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە ڕاگەیاندنێکی هەڵە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ووڵاتەکەی خستە بەر باس .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە حاڵێکدا کە هەموو دام و دەزگا نەتەوەیی و ئیالەتییەکانی ئەمریکا لە سەر ئەم خاڵە جەخت دەکەنەوە کە ڕێژەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و قوربانیدان و مردن لەم ووڵاتە چووەتە سەرەوە ترامپ لە نێوان هەوادارەکانی خۆی ڕایگەیاندووە ڕێژەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڕووی لە کەم بوونەوە کردووە و بەم زووانە ئەمریکا لەگەڵ ئەم نەخۆشییەدا خواحافیزی دەکات . ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرزترین ڕێژەی قوربانیدانی کۆرۆنایی لە جیهانی وەرگرتووە 

دۆناڵد ترامپ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هەوادارەکانی خۆی لە ئیالەتی ڤیسکانسین ڕایگەیاند : دەبێ پێتان بڵێم کە ئێمە ڤیرووسی کۆرۆنامان شکست داوە . ئەمە بابەتێکی ڕاستەقینەیە ئێمە سەرکەوتوو بووین بە سەر کۆرۆنادا و ژمارەی تووشبووانی ئێمە گەیشتووەتە کەمترین ڕێژە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا تەنیا لە ڤینسکانسین لە چاو دوو هەفتەی ڕابردوودا ٥٠٪ زیاتر بووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە