پەیامی کورد... ژمارەی کوژراوانی نزدیک گۆڕی قاسم سولەیمانی 70 کەسی تێپەڕاند
بەرپرسانی فریاگوزاری گشتیی ئێران ڕایانگەیاندووە، ژمارەی قوربانیانی ئەمڕۆی تەقینەوەکانی سەر گۆڕی قاسم سلێمانی، بەهۆی دۆخی خراپی بریندارانەوە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و تا ئێستا ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 73 کەس نزیک بە 170 کەسیش بریندارن.
ئاژانسی (تەسنیم)ی سەر بە سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە لە سەرەتای گوڵزاری شوهەدا کە گۆڕی قاسم سلێمانی لەوێیە، دوو جانتای بۆمبڕێژکراو هەبووە و بە ڕیمۆت كۆنترۆڵ و لە دوورەوە تەقێندراونەتەوە.
جێگری سیاسیی قایمقامی شاری کرمانیش لە تازەترین لێدوانیدا ڕایگەیاندووە: لەوە یەكلا بووینەتەوە كە ئەم ڕووداوەی ئەمڕۆ هێرشێکی تێرۆریستییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە