بە بڕیاری تاڵیبان ژنان ناتوانن وەک بێژەر لە شاشەی تیڤییەکانەوە دەربکەون

بە بڕیاری تاڵیبان ژنان ناتوانن وەک بێژەر لە شاشەی تیڤییەکانەوە دەربکەون

پەیامی کورد … بە بڕیاری تاڵیبان ژنان ناتوانن وەک بێژەر لە شاشەی تیڤییەکانەوە دەربکەون

سەرپەرشتیاری وزارەتی “ئەمر بە مەعروف و نەهی لە مونکەر” ڕایگەیاند، ڕێنمایی نوێ بۆ کاری ڕاگەیاندنەکان دەرچووە و بەپێی ئەو ڕێنماییە، ژنان چیتر ناتوانن لە شاشەی تیڤییەکانەوە دەربکەون.

محەمەد خالید حەنەفی، سەرپەرشتیاری وزارەتی “ئەمر بە مەعروف و نەهی لە مونکەر” لە ڕاگەیەندراوێکدا بە چەند خاڵێک کاری تەلەڤزیۆنەکانی ئاشکراکردووە و بەپێی ئەو ڕێنماییە، “چیتر ڕێگانادرێت بە پەخشکردنی، فیلمێک کە لەگەڵ شەرعدا نەیەتەوە و ببێتەهۆی تێکدانی ئەخڵاقی کۆمەڵگە، هەروەها بەرنامەی تەلەڤزیۆنی سەرگەرمی و ڕەخنەگرتن لە کەسایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نیمچە ڕوتی پیاوان قەدەغەیە”.

بە وتەی ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانی، ئەگەر ئەو ڕێنماییانە وەک خۆی جێبەجێبکرێت، ئەوا بەشێک لە تەلەڤزیۆنەکانی ئەفغانستان دەبێت دابخرێن، چونکە بەشێک لە تیڤییەکان داهاتیان لەڕێگای ڕیکلامی تەلەڤزیۆنییەوە دەستدەکەوێت، ڕیکلامەکانیش بەپێی ئەو ڕێنمایانە قورسە بڵاوکردنەوەیان.

بە وتەی حەمدوڵا واسق، جێگری وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان، ئەمڕۆ ئەو ڕێنماییانە دراوە بە میدیاکان و وەزارەتی پەیوەندیدار سەرپەرشتی جێبەجێکردنەکەی دەکات.

ئەگەرچی لەسەرەتاوە ئیدارەی تاڵیبان ڕێگای دەدا بە ژنان کاری تەلەڤزیۆنی بکەن، بەڵام لەسەرخۆ ئەو مافەیان لێسەندرایەوە و جارێکی دیکە ڕەخنەی ڕووبەڕوو دەکرێتەوە بەوەی مافی ژنان لە کارکردن و خوێندن پێشێل دەکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە