پەیامی کورد ... حەمەد بن جاسم : سبحان اللە " لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی دەکەن و ئێمە گەمارۆ دەدەن !!!
سەرۆکوەزیرانی پێشووی قەتەر رەخنەی لە هەنگاوەکەی ئیمارات لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل .
بە پێی ڕاپۆرتێک حەمەد بن جاسم سەرۆکوەزیرانی پێشووی قەتەر لە پەیامگەلێکدا کەلە لاپەڕەی تایبەتی تویتەر دا دەربارەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەل ئیسرائیل نووسی : دیدگای من لەمبارەیەوە ڕوونە و ئەوەش ئەوەیەکە ئاشتی دەبێ بە پێی یاسا و چوارچێوەگەلی ڕوون بێت کوو ئەم ئاسایی کردنەوە هەمیشەیی ، ، گرینگە و لە لایەن نەتەوەکانیشەوە پەسەند بکرێت .
ئەو هەروەها ووتی : ئایا ئەبووزەبی بووەتە پایتەختی خەلافەتی نوێ تا ئەو ڕادەیەی کە قەتەرییەکان و باقی موسڵمانەکانی دەبێ لە ڕێگای ئەم وولاتەوە بۆ نوێژ خوەندن بەرەو قودس بڕۆن ؟؟؟ سبحان اللە " لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی دەکەن و ئێمە گەمارۆ دەدەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە