پەیامی کورد ... گەشتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ لوبنان قەدەغە کرا
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا گەشتكردنی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ لوبنان و هاتنی گەشتیاریش لەو وڵاتە و چەند وڵاتێكی دیكە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەیە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڕیاردراوە بە قەدەغەكردنی هاتنی كەسانی بیانی لە وڵاتانی لوبنان كە لە دوای 25-12-2020 لەو وڵاتە بوون، جگە لە ئاژانس و رێكخراوەكانی UN و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و شاندە فەرمییەكان رێگە پێدراوە بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتی لوبنان دەگەڕێنەوە كەرەنتین دەكرێن بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەو بڕیارانە لە رۆژی 26-12-2020ـەوە جێبەجێ دەكرێن و تاوەكو 15-1-2021 كاژێر 12:00 بەردەوام دەبێت.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان گەشتكردنی هاووڵاتیانی عێراقی لەڕێگەی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ( بەریتانیا، باشووری ئەفریقا، ئوسترالیا، دانیمارك، هۆڵەندا، بەلجیكا، كۆماری ئیسلامی ئێران و ژاپۆن) قەدەغە كرد.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە