لە خورماتوو بە هۆی تەقینەوەیەکەوە دوو برا گیانیان لە دەست دا

لە خورماتوو بە هۆی تەقینەوەیەکەوە دوو برا گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد ... لە خورماتوو بە هۆی تەقینەوەیەکەوە دوو برا گیانیان لە دەست دا

 

لە ناحیەی ئامرلی شارۆچكەی خورماتوو بۆمبێكی چێنراو تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو برا گیانیان لەدەستدا.

 

سەعات ٨ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، پاش رۆیشتنی دوو هاووڵاتی بۆ گوندی دراویش بەمەبەستی راوە ماسی لە رووباری زەرگە سەر ئەنجام بۆمبێكی چێنراوی سەردەمی چەكدارانی داعش تەقییتەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدا.

 

راشیگەیاند: ئەو دوو هاووڵاتییە بران بە ناوەكانی محەمەد تەها لە دایكبووی ١٩٨٦ و مەحمود تەهایە لە دایكبووی ساڵی ١٩٨٢.

 

ئەو دوو برایە عەرەبی سونەن و دانیشتووی گوندی دەراویشی سەربە ناحیەی ئامرلین و لە سەعات ٩:٢٠ دەقیقە تەرمەكانیان گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە