پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی عێراق " ئاوات و هیوا " ی منداڵێکی شێرپەنجەیی بەدی هێنا .
منداڵێکی تووشبوو بە شێرپەنجە لە عێراق کە بە بڵاوکردنەوەی کلیپێک ئاواتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە ی کردبوو ، بە ئامادەبوونی لە دەفتەری سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە بە ئاواتەکەی گەیشت .
بە پێی ڕاپۆرتێک موستەفا کازمی ڕۆژی یەکشەممە میوانداری منداڵێکی عێراقی کرد لەگەڵ بنەماڵەکەی . ئەو کە پێشتر سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانی کردبوو پێداچوونەوەی لە سەر دۆخی منداڵانی شێرپەنجەیی و هەروەها بەشی تایبەتی چاودێری پزیشکی کردبوو .
دەفتەری گەیاندنی زانیاری کازمی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : ئەم منداڵە عێراق ییە لە کلیپێکدا ئاواتی چاوپێکەوتنی سەرۆکوەزیرانی کردبەە .
بە پێی ئەم بەیاننامەیەە کازمی لەم دیدارەدا لەگەڵ بنمەماڵەی ئەم منداڵە کە لە دەفتەری کارەکەی پێشوازی لێکردبوون ، پاڵپشتی خۆی لەم بنمەماڵەیەیەو ئەو مندالە بۆ چارەسەری ئەم نەخۆسییە ڕاگەیاندوو جەختی کردەوە کە لەگەڵ ئەو و باقی منداڵانی شێرپەنجەیی و بنەماڵەکانیان دا دەبێت .
هەروەها سەرۆکوەزیرانی عیراق ڕایگەیاندووە : ئەو عێراقەی کە مەقسەدی ئێمە ئەوەیە بگاتە کەنارئاوی ئەمنییەت و سەرکەوتن ، دەبێ عێراقێک بێت کە لەوێدا هەموو کەس لە چاودێرەییەکانی تەندرووستی بێوێنە بێبەش نەبێت وباشترین دۆخ یان هەبێت .



هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە