گرووپی ڤاگنەر سوپای رووسیا بە دانانی مین لەسەر رێگاکانیان تۆمەتبار دەکات

گرووپی ڤاگنەر سوپای رووسیا بە دانانی مین لەسەر رێگاکانیان تۆمەتبار دەکات

پەیامی کورد... گرووپی ڤاگنەر سوپای رووسیا بە دانانی مین لەسەر رێگاکانیان تۆمەتبار دەکات


فەرماندەی گرووپی ڤاگنەری نزیک لە رووسیا رایگەیاند، سوپای رووسیا بۆمبی لەسەر رێگاکانیان دانەوە بۆ زیانگەیاندن پێیان.

لەمبارەیەوە ئێڤگینی پریگۆجین فەرماندەی گرووپی ڤاگنەر رایگەیاند: لەکاتی کشانەوەی سەربازەکانیان لە رۆژهەڵاتی شاری باخموت، سوپای رووسیا مینیان بۆ داناون تا برینداریان بکەن و زیان بە هێزەکانیان بگەیەنن.

ئاماژەی بەوەشكردووە: لەسەر رێگاکانیان و لەچەندان ناوچەی جیاواز ژمارەیەکی زۆر ئامێرە تەقینەوەیان دۆزیوەتەوە کە لەلایەن سەربازە رووسییەکانەوە لەسەر رێگاکانیان دانرابوون.

فەرماندەی ڤاگنەر کە گروپەکەی سەرقاڵی کشانەوەن لەرۆژهەڵاتی شاری باخموت ئاشکرایکرد، هیچ سەربازێکیان زیانی پێنەگەیشتووە.

جێی باسە ئەمە لە کاتێکدایە هەمان فەرماندەی گرووپی ڤاگنەر چەند رۆژێک لەمەوبەر رایگەیاندبوو، بەدرێژایی شەڕی شاری باخموت 20 هەزار چەکداریان لێکوژراوه.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە