ئەمریکا کەل و پەلی سەربازی نوێ ڕەوانەی سووریا دەکات

ئەمریکا کەل و پەلی سەربازی نوێ ڕەوانەی سووریا دەکات

پەیامی کورد     ...    ئەمریکا کەل و پەلی سەربازی نوێ ڕەوانەی سووریا دەکات .

ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دوای تێپەڕبوونی دوو هەفتە لە هەناردەکردنی دواهەمین کەل و پەلی لۆجیستیکی و مەواددی تەقەمەنی کە گەیشتە سووریا جاریکی دیکە کەل و پەلی سەربازی ڕەوانەی سووریا کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە عەرەبی ٢١ ، سەرچاوە خۆجەییەکان لە ووتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئاناتۆلی ڕایانگەیاند : واشینتۆن لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی ٣٠٠ ئۆتۆمبێلی هەڵگری کەل و پەلی سەربازی و لۆجیستیکی بۆ بنکە سەربازییەکانی لە دوو پارێزگای دێرەزۆر و حەسەکە هاناردە کردووە .

ئەم سەرچاوانە هەروەها شییان کردەوە کە ئەم هاوکاری و یارمەتی یانە جگە لە کەل و پەلی لۆجیستیکی ، بریتی لە دەیان ئۆتۆمبێلی گەورەی زرێهی سەربازی ، سندووقی تەقەمەنی ، خواردەمەنی ، خواردنەوە و مەخزەنگەلی سووتەمەنی بووە .

سەرچاوە خۆجەییەکانی هەروەها ئاماژەیان کردووە ئۆتۆمبێلە ئەمریکییەکان لە سنووری " الولید " لە نێوان عیراق و سووریا وە چوونەتە ناو خاکی ئەو ووڵاتە و لەوێوە بەرەو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا ڕۆیشتوون .

هەفتەی ڕابردوو ، ئەرتەشی ئەمریکا لە هەنگاوێکدا کە لە دوای ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە ناوچەکە روویدا ، لە بەهێزکردنی جێگیر بوونی سەربازی خۆیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ، سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی پێشووتریان بۆ سنوورداکردنی ئامادەبوونیان لەو ناوچەیە هەواڵیان دا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە