پەیامی کورد... 93 كۆچبه‌ر له كه‌ناراوه‌كانی توركیا رزگاركران
ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی تورکیا بڵاویكرده‌وه، 93 کۆچبەری نایاسایی لەمیانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە لە کەناراوه‌كانی چاناككاله، رۆژئاوای توركیا ئه‌نجامدران، گه‌یه‌ندرانه وشكانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان بەلەمێکی پلاستیكییان له كه‌ناراوه‌كانی ئایڤاجك ده‌ستنیشانكرد كه كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو.
ئەو تیمانەی کە چوونه ناوچەکە، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه له رێگه‌ی به‌له‌می"TCSG-905"ه‌وه ئه‌نجامیاندا، 39 کۆچبەری نایاساییان رزگارکرد كه له‌لایه‌ن هێزه یۆنانییەکانەوە بۆ ئاوەکانی تورکیا گه‌ڕێندرابوونه‌وه.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی تورکیا، لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا له هەمان ناوچە، 54 کۆچبەری دیكه کە له بەلەمی پلاستیكیدا بوون، ده‌ستگیركران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە