خانمی یەکەمی ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

خانمی یەکەمی ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

پەیامی کورد... خانمی یەکەمی ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو


کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردەوە، جێڵی بایدن خانمی یەکەمی ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە، پشکنین بۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کراوە و ئەنجامەکەی نەرێنی بووە و تەنها جێڵی بایدنی هاوسەری تووشی ڤایرۆسەکە بووە.

جێڵی بایدنی تەمەن 72 ساڵان نیشانەکانی نەخۆشییەکەی هەیە لە ماڵەکەی خۆیدا لە ویلایەتی دیلاوێر خۆی کەرەنتین کردووە.

پزیشکانی کۆشکی سپی بەردەوام چاودێری دۆخی تەندروستیی سەرۆک و هاوسەرەکەی دەکەن، بەتایبەت پاش ئەوەی لەم چەند هەفتەیەی رابردووەوە حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و بەشێک لە هاوڵاتییانیش پێویستیان بەوە بووە لە نەخۆشخانە بمێننەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە