تورکیا بۆ جارێکی دیکە لە دژی ئەمریکا وولام دەداتەوە

تورکیا بۆ جارێکی دیکە لە دژی ئەمریکا وولام دەداتەوە

پەیامی کورد  ...   ئایا ئەمریکا بە بۆنەی کڕینی سامانەگەلی مووشەکی بەرگری ئاسمانی ئێس – ٤٠٠ ، تورکیا لە بەرنامەی شەڕکەرەکانی نەوەی پێنجەمی ئێف – ٣٥ دەسڕێتەوە . ئانکارا شەڕکەرەکانی ڕووسی سۆخۆی ٥٧ بە ئەکیدی دەکڕێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری تورکیا بە بڵاوکراوەی " Defence News " ڕاگەیاندووە " ئەگەر هاوپەیمانانی ئەمریکی ئێمە وەکوو هاوپەیمانی خۆیان هەژمار نەکەن و بە شێوەیەکی دیکە هەڵسووکەوتمان لەگەڵ بکەن و بەشداری ئێمە لە بەرنامەی Joint Strike Fighterببنە ژێر پرسیار ، ئەوە باش بزانن شەڕکەرەکانی ڕووسیا باشترین هەڵبژاردەی ئێمە دەبن ."

 سەرچاوەیەکی دیکە شDefence News جەختی کردەوە لە ئەگەری ڕادەست نەکردنی ئێف – ٣٥ لە لایەن واشینتۆن ەوە ، ئئەوە تورکیا بۆ ئەم شەڕکەرە جێگرەوەیەکی باشتر دەدۆزێتەوە .

هەروەها ڕۆژنامەی Yeni Akit ، چاپی تورکیا ڕایگەیاند ڕووسیا هەموو تەشریفاتی یاسایی پەیوەندیدار بە فرۆشتنی شەڕکەرەکانی نەوەی پێنجەمی سۆخۆ ٥٧ بە لایانە دەرەکییەکانی بە کۆتایی گەیاندووە و گوایە تورکیا داواکاری کڕینی ئەم جۆرە شەڕکەرەیە .

 ڕێکەوتننامەی ڕادەست کردنی ئێس – ٤٠٠ بە تورکیا کە لە ساڵی ٢٠١٧ واژوو کراوە ، بووەتە هۆکاری ئاڵۆزی دیپلۆماتیکی لە نێوان تورکیا و ئەمریکا و واشینتۆن داوای لە ئانکارا کردووە لە جیاتی ئێس – ٤٠٠ سامانەی مووشەکی پاترییۆت بکڕێت و بە پێچەوانەوە مامەڵەی دوو ووڵات دەربارەی ڕادەست کردنی شەڕکەرەکانی ئێف – ٣٥ بە تورکیاش دەکەوێتە مەترسییەوە .

سامانەی بەرگری مووشەکی جوولەکەری زەوین بە ئاسمانی ئێس – ٤٠٠ ی " تریمووف " بۆ لە ناو بردنی جۆرەها ئامانجی ئاسمانی دوژمن هەروەها فڕۆکەگەلی جۆر پارازیت تێخەر ، فڕۆکەگەلی ڕادار مێحوەر و کۆنترۆڵی ئاسمانی ، فڕۆکەگەلی شناسایی و جاسووسی و سیخوڕی ، فڕۆکەگەلی ستراتیژی و شەڕکەرگەلی شکاری " نێچیر " ، مووشەکگەلی بالستیکی تاکتیکی و تاکتیکی ئۆپراسیۆنی ، مووشەکگەلی بالستیکی مەودا ناوەند ، ئامنجگەلی ئسمانی سەرووی دەنگ و هەروها باقی ئامنجگەلی ئاسمانی پێشکەوتووی درووست کراو

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە