بابل/ تاوانبارێك 20 كەس لەئەندامانی خێزانەكەی دەكوژێت

بابل/ تاوانبارێك 20 كەس لەئەندامانی خێزانەكەی دەكوژێت

 پەیامی کورد … بابل/ تاوانبارێك 20 كەس لەئەندامانی خێزانەكەی دەكوژێت

لە پارێزگای بابل ڕووداوێكی كارەساتبار ڕوویدا كە بەهۆیەوە تاوانبارێك (19) كەس دەكوژێت و (3) پۆلیسیش بریندار دەكات، دواتریش بە گولەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت.

ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای بابل تەواوی زانیارییەكانی لەسەر ڕووداوەكە بەمشێوەی خستەڕوو، زانیاری گەیشتە ژووری هەواڵگری شارەدێی جەبلە بە بوونی دوو داواكراوی تاوانبار لە ناوچەی ڕەشاید لەنێو خانووێك بەناوی ڕەحیم كازم عەیادە ئەلغەریری.

ڕاشیگەیاند: دواتر چەند مەفرەزەیەكی هەواڵگری جەبلە بەرەو شوێنی بوونی تاوانبار بەڕێ كەوتن، كاتێك گەیشتن خاوەن ماڵەكە تەقەی لە پیاوانی ئەمنی كردو ڕووبەڕوویان بووەوە، دوای ئەوەش ئەفسەری هەواڵگری جەبلە پەیوەندی بە دادوەری جەبلە كردو زانیارییەكانی پێداو دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی هەواڵ درایە مەفرەزەكانی هێزی سوات بۆ گەیشتن بە ناوچەی ڕووداوەكە.

هەروەها ڕایگەیاند: هێزەكانی سوپای سوات دەوروبەری ماڵەكەیان گەماڕۆداو ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خاوەنی ئەو ماڵە ڕوویدا كە ڕەتی دەكردەوە خۆی ڕادەستی هێزەكان بكات، دوای ئەوەی دوو لە ئەندامانی هێزەكانی سواتیش برینداربوون كە یەكێكیان گولە بە قاچی كەوتبوو و ئەوی تریشیان گولەیەك بە جەستەی كەوتبوو.

ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای بابل ڕاشیگەیاند: ڕووبەڕووبوونەوەكان لەنێوان تاوانباری خاوەن ماڵ و هێزەكانی سوات لە كاتژمێر (7) ی ئێوارە كۆتاییان هات، كاتێكیش هێزەكان چوونە نێو ماڵەكە بینیان سەرجەم ئەندامانی خێزانەكە كوژراون.

ڕاشیگەیاند: مەفرەزەكانی بەلگەی تاوان لەگەڵ دادوەری لێكۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكە، جەختیشی كردەوە كە ژمارەی كوژراوەكان لە ماڵەكەدا بریتی بوون لە (20) كەس.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە (ڕەحیم كازم عەیاد ئەلغەریری) داواكراوی دادگا بوو بە ماددەی (4) ی تیرۆر، هەروەها لەنێو هاوڵاتیانی ناوچەكەش بە بازرگانی ماددەی هۆشبەر ناوبانگی دەركردبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە