پەیامی کورد ... دانپێدانانی ڕۆژئاواییەکان بە کارساز نەبوونی گەمارۆوەکانی دژ بە ڕووسیا
گەمارۆوەکان لە دژی ڕووسیا ئەو دەرئەنجامەی کە لە سەپاندنی گەمارۆوەکان چاوەڕوان دەکرا , بەدوای خۆیدا نەهێناوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، کرین کنایسێل ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ڤییەننا " نەمسا " لە ووتوویژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی " بی بی سی " بەریتانیایی دا ڕایگەیاند کە وولاتانی ڕۆژئاوایی شکستهێنانی گەمارۆوەکان لە دژی ڕووسیا بە فەرمی دەناسێنێت .
ئەو هەروەها ووتی : بە ڕای من ئەمە خاڵێکی هەستیارە کە زۆرێک دانی پێدا دەنێن کە گەمارۆوەکان کارساز نییە . زۆر کەسێک ناچارن ذان بەوە دا بنێنن کە گەمارۆوەکان لە دژی ڕووسیا هیچ دەرئەنجامێکی بە دوای خۆیدا نەهێناوە بەم شێوەیەی کە چاوەڕوان کراوە .
کنایسێل هەروەها لەوەی کە ڕووسیا سەرەڕای قسەگەلی ناشیرین و شەڕئەنگێزانەی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە تیجارەت لەگەڵ ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپابەردەوامی دەدات سەری سووڕ ماوە .
ئەو هەروەها ووتی : " ئەگەر بەو شتەی کە هەموو بەرپرسانی یەکیتی ئەورووپا سەبارەت بە ڕووسیا قسەی لە سەر دەکەن گرینگی بدەن کە ئەوان داواکاری گۆڕینی ڕژیم لە ڕووسیا ، ڕووسیا چۆن دەتوانێت لەگەڵ کەسانێک کە داواکاری هەڵوەشاندنەوە و لەناوبردنین ووتووێژ بکات ؟
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە