ئەمریکا تێچووی شەڕی لە عێراق ڕاگەیاند

ئەمریکا تێچووی شەڕی لە عێراق ڕاگەیاند

پەیامی کورد   ...    ویلایەتەیەکگرتووەکانی ڕایگەیاند : ١.٩ تریلیۆن دۆلاری بۆ شەڕ لە عێراق خەرج کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە Military Times ئەم ژمارەیە نە تەنیا بوودجەی دابین کراو بۆ ئۆپراسیۆنی شەڕ ، بەڵکوو باقی تێچووەکانی دیکەی ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی عێراق لەوانەش پارەی بەکارهاتوو لە لایەن وەزارەتی دەرەوە ، تێچووەکانی پاراستن و ئاگادار بوون لەو سەربازانەی کە شەڕا زەرەریان پێگەیشتووە و ئەوانی دیکەش لە خۆ دەگرێت .

پێنتاگۆن بۆ ئۆپراسیۆنی پێش بینی نەکراوی عێراق ، لەوانەش بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گرووپی تێرۆریستی داعش لە ساڵەکانی ٢٠٠٣ تاکوو ٢٠١٩ ، نزیکەی ٨٣٨ میلیارد دۆلاری وەرگرتبوو .

تێچووەکانی وەزارەتی کاروباری دەرەوە نزیکەی ٥٩ میلیارد دۆلار بووە و نزیکەی ١٠٠ میلیارد دۆلاری دیکەش بۆ سەربازانی شەڕدیتووی ئەمریکی لە عێراق دراوە .

شەڕی عێراق کە بە ناوەکانی داگیرکردنی عێراق یش دەناسرێت ، ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بوو کە لە مارسی ٢٠٠٣ دا بە هێرشێکی هاوپەیمانێکی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ویلایەتەیەکگرتووەکان و بەریتانیا بۆ سەر عێراق دەستی پێکرد .هێزە سەرەکییەکانی هێرش کردن بۆ سەر عیراق بریتی بوون لە ئەرتەشەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، بەریتانیا و لەهێستان بوون بەڵام ٢٩ ووڵاتی دیکە لەوانەش ژاپۆن ، کۆریای باکوور ، ئیتاڵیا ، ئیسپانیا بە هەناردنی بەشێک لە هێزە سەربازییەکان و لۆجیستییەکانی خۆی بە هاوڕایەتی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی لە داگیرکردنی عێراق ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە