پەیامی کورد ... عین الاسد خاڵی سەرەتای ستراتیژییە و سەدان مووشکمان بۆ ئەمریکا ئامادە کردبوو
سەردار سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ڕایگەیاند : ووڵامی ئێران بە هەوڵەکانی ئەمریکا " هێرش بۆ سەر عین الاسد " کاریگەری هەبوو بەڵام سنووردار بوو و کاردانەوەی جیهانی شی هەبوو .
هەروەها ووتی : ئێمە دەبوایە هێرشمان بکردبایە و هێرشی سەربازی نیشاندەری هێز و ئیرادە بە واتا سەربەرزییە و ئێمە دەبوایە ئەمەمان نیشان بدابایە . ئەمریکییەکان وا ڕاهاتوون ، بیر بکەنەوە کە هێرش بکەنە سەر هەر ووڵاتێک هیچ کاردانەوەیەک وەرناگرن ئەم باوەڕەی ئەوان ئەوانی بە هەڵەی ژمێریاری بەرامبەر ئێران دا برد . هەر چەندە ئەمریکییەکان هەمیشە تاوانی هەڵە و خەتاکانی خۆیان لە ژمێریاری ڕابۆردی دا دەدەنەوە . بە واتا ئەوان هەموو کات لە بەرامبەر بابەتی نەتەوەکان تووشی هەڵە دەبن ، سەبارەت بە ئێرانیش ئەوان تووشی ئەم هەڵەیە بوون ، هەر بۆیە ئەم ووڵامە سەربازییە پێویست بوو . ئەم ووڵامە هەر چەندە سنووردار بوو بەڵام نیشاندەری ئەم ڕاستییە کە ئێمە بەو ئاستە لە هێز و توانای هێز گەیشتووین کە دەتوانین لە دژی بنکەکانی سەربازی ئەمریکا ڕاستەوخۆ کار بکەین ، لە کاردانەوەکانی ئەوان هیچ ترسێکمان نییە و بۆ بەردەوامی لە ووڵامەکانمان بەم شێوەیە ئامادەین .
هەروهها ئێمە هۆشداری دەدەینە ئیسرائیلییەکان ئاگادری کارە شەڕئەنگێزانەکانی خۆیان بن ئەوان زۆر بچووکترن لە ئەمریکییەکان ، زۆر بچووکترن و لە ژمێریارییەکانی ئێمەدا زۆر بێهێزن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە