بەرهەم ساڵح لەسەر گرینگی و شەفافییەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە جەخت دەکاتەوە

بەرهەم ساڵح لەسەر گرینگی و شەفافییەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە جەخت دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...   بەرهەم ساڵح لەسەر گرینگی و شەفافییەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە جەخت دەکاتەوە  .

بەرهەم ساڵح لە چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتوووەکان لە بەگدا لە سەر گرینگی و شەفافییەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق جەختیان کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بەرهەم ساڵح وەکوو سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە بەغدا پێشوازی لە " جێنین پلاسخارت " نوێنەری تایبەتی  تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد .

نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : هەر دوو لایەن لەم دیدارەدا لە سەر گرینگی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە و گرینگی دەستەبەرکردنی بەرزترین ئاستی ڕاستگۆیی و شەفافییەت لە هەموو قۆناغەکانی و هەماهەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ کۆمیتەی هەڵبژاردنەکان لە ڕاستای چاودێری جەختیان کردەوە تاکوو متمانە بە دەرئەنجامەکەی زیاد ببێت و متمانەی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانی خۆیان بە دوور لە سۆڵتەی چەک ، فریدان و یاسی سیاسی بە دەست بێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە