پەیامی کورد... ئێران له كهنداو دەست بەسەر کەشتییەکی نەوتی ئهمریكادا دهگرێت
هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرا کرد کە دوێنێ هێزە دەریاییەکانی ئێران لە نزیک کەنداوی عومان بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتن هەوڵیانداوە دەستڕێژ لە دوو کەشتی گواستنەوەی نەوت بکەن، بەڵام ڕێگری لە هەوڵەکەیان کراوە.
کەشتییەکی گواستنەوەی نەوت کە ئاڵای باهاماس-ی بەرزکردووەتەوە و بۆ کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکی کار دەکات بەهۆی خۆکێشان بە کەشتییەکی ئێران لە کەنداو و دواتر هەڵاتنی، بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرکرا له لایهن هێزه ئێرانیهكانهوه.
فەرمانگەی دەریاوانی و بەندەرەکانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەو کەشتییەی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی دراوە لە چواری تەمووزدا لە کەنداودا خۆی کێشاوە بە کەشتییەکی ئێرانیدا کە حەوت سەرنشینی تیادابووە و پێنجیان بەسەختی بریندار بوون.
باس لهوهش كراوه لە دوای ڕووداوەکەش خاوەنی کەشتییە ئێرانییەکە داوای یاسایی لە دادگای هورموزگان تۆمار کردووە و دادگاش بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەی دەرکردووە.
سەرەڕای هۆشدارییەکانی هێزە دەریاییەکانی ئێران لە کەنداو، کەشتییە نەوت گوێزەرەوەکەنەوەستاوە و بەرەو سنوورە ئاوییەکانی عومان هەڵاتووە. بەرپرسانی عومانیش لە بابەتەکە ئاگادارکراونەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێران لە ٢٧ی نیساندا لە کەنداوی عومان دەستی بەسەر کەشتییەکی دیکەی گواستنەوەی نەوتدا گرتبوو کە ئاڵای دوورگەکانی مارشاڵی بەرزکردبووەوە. لە ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئێراندا ئەوە خرایەڕوو کە کەشتییە نەوت گوێزەرەوەکە خۆی کێشاوە بە کەشتییەکی ئێرانیدا و هەڵاتووە، بەهۆیەوە دادگا بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە