گڕکانی ئیبو لە ویلایەتی مالوکوی باکوور لە ئیندۆنێزیا تەقییەوە و بەهۆیەوە هەوری خۆڵەمێش لە ئاسمانی ناوچەکەدا بڵاوبوویەوە.
محەمەد وافید، بەرپرسێكی فەرمانگەی کەشناسی ئیندۆنێزیایە ، لە لێدوانێکیدا بۆ ئانترا نیوز ڕایگەیاندووە، کە تەقینەوە لە گڕکانی ئیبو لە ڕۆژهەلاتی دوورگەی هاڵماهیرای سەربە ویلایەتی مالوکوی باکوور ڕوویداوە.
باسی لەوەش کرد کە لە کاتی تەقینەوەکەدا گڕکانەکە گڕی دەرداوە و خۆڵەمێشی گڕکانەکە گەیشتووەتە گوندەکانی دەوروبەری.
هەروەها ناوبراو دانیشتوانی ناوچەکەی ئاگادار کردەوە لە مەودای چوار کیلۆمەتر لە گڕکانەکە نزیک نەبنەوە و، ئامۆژگاریشی کردن کە ئەو کەسانەی دەچنە دەرەوە دەمامک و چاویلکە ببەستن.
ئەوەیشی خستۆتەڕوو، کە لە سەرەتای ٢٠٢٤ەوە نزیکەی ٩٥ جار گڕکانی ئیبو تەقیوەتەوە و، لە ١٦ی ئایاریشەوە تا ئێستا لە بەرزترین ئاستدابووە بۆ تەقینەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە