بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی دووەمین پێشانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن کرایەوە

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی دووەمین پێشانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن کرایەوە

 


پەیامی کورد... بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی دووەمین پێشانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 25/7/2023 بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی دووەمین پێشانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن لە هەولێر کرایەوە کە بڕیارە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.

لە ڕێوەڕەسمی کردنەوەی دووەمین پێشانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن لە هەولێر، وەزیری پەروەردە و وەزیری ناوخۆ و چەندین وزیر و بەرپرسی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی دیپلۆماسی و کونسوڵیی وڵاتان بەشدارییان کرد.

لە پێشانگەکەدا کە لەژێر چاودێریی سەرۆک بارزانیدا بەڕێوە دەچێت، 120 ناوەندی پەروەردە و فێرکردن و زانکۆکانی 11 وڵات بەشدارن و ئامانج لە کردنەوەی پێشانگاکە پێشخستنی کەرتی پەروەردە و فێرکردنە کە هەر لە دەستپێکەوە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری بەو بوارە داوە.

ئامانجی پێشانگاکە ڕەخساندنی دەرفەتی پەروەردە و فێرکردنە لە نێوان ناوەندەکاندا و هەر بەو مەبەستەش کۆڕبەندێک لە پێشانگاکەدا بەڕێوە دەچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە