جەبار یاوەر دان بەوەدا دەنێت کە تەنها یەکێتى و پارتى هێزى چەکدارییان هەیە و ئەوەش ئاشکرا دەکات کە چوار ساڵە وەزارەتى پێشمەرگە ئاگادارى بودجەى هێزەکانى (70 و 80) نییە.
جەبار یاوەر ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە رایدەگەیەنێت؛ لە ساڵى (2012)ەوە یەکگرتنەوەى هەردو هێزى (70 و 80) وەستێنراوە و پێیوایە ئەگەر ئەو لایەنە سیاسییانەى هێزى چەکدارییان هەیە بگەنە ئەو قەناعەتەى بەبێ هێزى چەکدار بڕەو بە کارى حیزبابەتى بدەن دەتوانرێت پڕۆسەى یەکگرتنەوە بەرەوپێش ببرێت، چونکە “بەرەسمى تەنها یەکێتى و پارتى هێزى چەکدارییان هەیە”.
ئەمیندارى گشتى پێشمەرگە لەو چاوپێکەوتنەدا کە لە ژمارەى ئەمڕۆى رۆژنامەى (هاووڵاتى) بڵاوکراوەتەوە، ئەوەى خستوەتەڕوو کە تا ساڵى (2014) کە بوودجە دەردەچووە پەرلەمان و پەسەند دەکرا، وەزارەتى پێشمەرگە ئاگادارى بوودجەى یەکەکانى (70 و 80) بوو، بەڵام لە (2014) ەوە وەزارەت ئاگادارى بوودجەى ئەو هێزانە نییە، وتووشیەتى:”لەتواناى وەزارەتی پێشمەرگەشدا نییە لێپرسینەوە لە بوودجەى ئەو دو هێزە بکات”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە