خامنەیی : ئیمام خۆمەینی دانووستانی لەگەڵ ئەمریکا قەدەغە کرد کەواتە منیش قەدەغەی دەکەم

خامنەیی : ئیمام خۆمەینی دانووستانی لەگەڵ ئەمریکا قەدەغە کرد کەواتە منیش قەدەغەی دەکەم

ڕابەری باڵای ئێران خامنەیی پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەمە ١٣ ی ٢٠١٨ لە دیدارێکدا لەگەڵ خەڵکی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند : شەڕ نابێت و ئێمەش دانووستان ناکەین .

خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بە هۆی هەندێ کەمتەرخەمی و سیاسەتی هەڵەوە دراوی ووڵات کەوتە دەستی ئەو کەسانەی کە کەڵکی ناڕەوایان وەرگرت، هەروەها ووتی : ئەم کێشە پەیوەندی بە شێوازی بەرێوبەرایەتی و داڕشتنی سیاسەتی هەڵەیە.

 هەروەها لە سەر چەندین تەوەری گرینگ لەوانە کێشەی بژێوی خەڵک، گرانی و بازاڕی دراو و کێشەی ئابووری ووڵات قسەی کرد.

خامنەیی هەروەها ووتی : ئەمریکا ئێستا پێشنیاری دانووستانی داوە ؛ ئەمە شتێکی نوێ نییە، بەڵکوو ئەمە هەرلەسەرەتای شۆڕشەوە بووە. بەڵام بۆچی دانووستان ناکەین؟  شێوازی دانووستانی ئەمریکەییەکان ئەمەیە؛ چوونکە ئەمریکییەکان پشتیان بە هێز و پارە بەستووە، گفتوگۆ بە مامەڵە دەزانن. ئەمریکا کاتێک دەیەوێت لەگەڵ لایەنێک دانووستان بکات، ئامانجی سەرەکی خۆی دیاری دەکات و یەک هەنگاویش ناکشێتەوە.

 هەروەها ڕایگەیاند: بەرجام نموونەیەکی ڕوونی ئەم بابەتە بوو، من زۆر سەختم دەگرت. هەرچەندە هەندێ هێڵی سووریشم دیاری کرد کە بەداخەوە لەبەرچاو نەگیرا.

جەختیشی کردەوە : کەواتە ئیمام دانووستان لەگەڵ ئەمریکای قەدەغە کردووە منیش قەدەغەی دەکەم.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە