سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەرنامەی سەردانی پاپای ڤاتیكانی بڵاوكردەوە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەرنامەی سەردانی پاپای ڤاتیكانی بڵاوكردەوە

پەیامی کورد … سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەرنامەی سەردانی پاپای ڤاتیكانی بڵاوكردەوە

 

ڕۆژی هەینی ١٢ی شووباتی ٢٠٢١، هەینی ماڵپەڕی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەرنامەی كار و سەردانی پاپای ڤاتیكانی بۆ هەرێمی كوردستان و مووسڵ بڵاوكردەوە، كە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ٧ى ئاداری داهاتوو ئەنجام بدرێت.

 

بەپێی بەرنامەی سەردانەكە، ڕێوڕەسمی پێشوازی لە پاپای ڤاتیكان، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوە دەچێت، پاپای ڤاتیكان هەمان ڕۆژ سەردانی مووسڵ و قەرەقووش دەکات.

 

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هەروەها بڵاوی كردووەتەوە كە پاپای ڤاتیكان لە حەوشەی بەیعە لە مووسڵ نوێژ بۆ ئاسوودەیی گیانی قوربانییانی شەڕ دەخوێنێت. دواتر لە کەنیسەی گەورەی (ئەلتاهیرە) لە قەرەقووش لەگەڵ باوەڕداران نوێژی موژدەبەری فریشتەیی دەخوێنێت.

 

بڕیاریشە ئێوارەی هەمان ڕۆژ قەداسی پیرۆزی مەزن لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر ساز بكات.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە