پەیامی کورد ... سكرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ ڕایگەیاند، هاوشێوەی كۆڵۆمبیا ووڵاتانی دیكەی ئەمریكای لاتین دەتوانن ببن بە هاوپەیمان و هاوبەشی ناتۆ.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ پێنجشەممە جێنس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتی رێكخراوی ناتۆ رایگەیاند : هاوشێوەی كۆڵۆمبیا وڵاتانی دیكەی ئەمریكای لاتین دەتوانن ببن بە هاوپەیمان و هاوپەیمانێتییەكەیان.
ئەو لێدوانەی سكرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ جەختكردنەوەبو لەسەر وتەیەكی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا كە وتبووی دەكرێت رۆژێك برازیل ببێتە ئەندامێكی سەرەكی هاوپەیمانی ناتۆ.
لەم بارەیەوە سكرتێری گشتی رێكخراوی ناتۆ لەكۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای رێكخراوەكە لەواشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا بەئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز-ی ڕاگەیاندوە، "تا ساڵی 2017 هیچ هاوپەیمانێكمان لەئەمریكای لاتین نەبوو، بەڵام ئێستا كۆڵۆمبیا و هاوپەیمانێكی نزیكی رێكخراوەكەیە و بەدڵنیاییەوە ووڵاتانی دیكەی ئەمریكای لاتین دەتوانن ببنە هاوبەش و هاوپەیمانی نزیكی ناتۆ."
لەئێستادا ئەندامیەتی رێكخراوی ناتۆ سنورداركراوە بۆ ووڵاتانی ئەوروپای رۆژئاوا و كەنەدا و توركیا و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، هەریەك لەووڵاتانی نیوزیلەندا و سوید و فینلەندا دۆستی رێكخراوەكەن و هەماهەنگییان لەنێواندایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە