بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانکاری لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەکرێت

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانکاری لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەکرێت

پەیامی کورد     ...    بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانکاری لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەکرێت

بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی ھەرێمی كوردستان جەختیكردەوە، وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانكاری لە سەرجەم دامەزراوەكانی دەكات.

لە رێوڕەسمی گۆڕانكاری لە ژمارەیەك پۆستی ئیدارەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە قەزای سۆران، لیوا تاریق ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانكاری لە سەرجەم دامەزراوەكانی دەكات، لەپێناو جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەت و چالاككردنی دامەزراوەكان و خزمەتكردنی ھاووڵاتییان.

راشیگەیاند: "پێشتر رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەداوە كە گۆڕانكاری لە سەرجەم پۆستەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەكرێت، ھەر لە بنكەی پۆلیسەوە تا بەڕێوبەرایەتی گشتی، ئێستا گۆڕانكارییەكان دەستیپێكردووە و بەردەوام دەبێت".

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێمی كوردستان، سوپاسی ھەموو ئەو بەڕێوەبەر و ئەفسەرانه‌ی كرد كە لە دامەزراوەكانی وەزارەتی ناوخۆ خزمەتیان كردووە.

لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دەڤەری سۆران، گۆڕانكاری لە چەند پۆستكی وەزارەتی ناوخۆی دەڤەری سۆران كرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە