وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی ئەنتۆنی بلینكن ئەمڕۆ سەردانی سعودیە دەكات و لەگەڵ هاوبەشەكانی لە ناوچەكەدا كۆدەبێتەوە و تاوتوێی هەوڵەكان دەكەن بۆ بە دەستهێنانی ئاگربەستێك لە غەززەو ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا (ماتیۆ میلەر) لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بلینكن تاوتوێی زیادبوونی یارمەتییە مرۆییەكان دەكات لەمدواییانەدا بۆ غەززەو تیشك دەخاتە سەر گرنگی دڵنیابوونەوە لەوەی ئەو زیادبوونە بەردەوام بێت.
وتیشی: بلینكن جەختیش لە گرنگی ڕێگریكردن لە پەرەسەندنی ململانێكان دەكاتەوەو تاوتوێی هەوڵەكان دەكات بۆ بە دەستهێنانی ئاشتی و ئاسایشێكی هەمیشەیی لە ناوچەكەدا، لە ڕێی ڕێگایەكیشەوە بۆ دەوڵەتێكی سەربەخۆی فەڵەستینی و گرەنتی ئاسایش بۆ ئیسرائیل.
میلەر وتی، لەماوەی سەردانە دوو ڕۆژەییەكەیدا بلینكن بەشداری كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هاریكاری كەنداو دەكات، كە كاردەكات بۆ بەرەوپێشبردنی هەماهەنگییەكانی ئاسایش لە ناوچەكەدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە