بۆچی حکوومەتی ئێران بە فەرمی هۆشداری بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنای لەو ووڵاتە ڕانەگەیاند ؟؟؟

بۆچی حکوومەتی ئێران بە فەرمی هۆشداری بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنای لەو ووڵاتە ڕانەگەیاند ؟؟؟

پەیامی کورد    ...   بۆچی حکوومەتی ئێران بە فەرمی هۆشداری بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنای لەو ووڵاتە ڕانەگەیاند

دەوڵەتی ئێران کە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە لە گیرو گرفت و مەترسی ڤیرووسی کۆرۆنا لەو ووڵاتەدا تێدەپەڕێت لە سەرلێشێواویەکی گەورەدا چەقیوە .

لە نێوان سێ هۆکاری سەرەکی بۆ پێشگرتن لە دەست بە دەست بوونی ئازادی زانیاری و ڕاگەیاندنی قەرەنتینە بوونی هەیە کە بە شێوەیەکی کورتکراوە ئەم بابەتانە دەگرێتەوە :

١ : لە ئەگەری ڕاگەیاندنی هەرجۆرە دۆخێکی مەترسیدار و هۆشداری و ڕادەستکردنی زانیاری پێویست لە ڕاستای دەستەبەرکردنی کەل و پەلی گرینگ و داواکاری لە خەڵک بۆ مانەوە لە ماڵەوە پێویستی بە دەستەبەرکردنی کەل و پەلە گرینگەکانی مارکێتەکان و بوونی ژێرخانگەلێک بۆ ڕادەستکردنی باشترە بۆ ئەوان کە ئەم جۆرە توانایە بە هیچ شێوەیەک بە تایبەت لە گەورە شارگەلێک وەکوو تاران بوونی نییە .

هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەیە ئەمەیە کە تێکەڵاوی کۆمەڵایەتی لەم ناوچانەدا چەند بەرابەر خێراتر لە توانای بەڕێوبەرایەتی دەوڵەتدا گەورە بووە و دەرخەر و نیشانەی ئەمەش لە مانگەکانی ئەم دواییە بە بەتاڵ کردنی مارکێتەکان لە هەندێک کەل و پەلی زۆر گرینگی حەیاتی و زیادبوونی نرخەکانیان بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو

٢ : لە ئەگەری ڕاگەیاندنی دۆخی مەترسیدار و هۆشداری ، هیز و ژێرخان و ئیمکانیاتی پێویست بۆ پێداچوونەوە ڕوون بۆ نەخۆشەکان بوونی نییە ، تاران بە کەل و پەلترین شاری ئێرانە لە بواری نەخۆشخانەکان و بواری تەندرووستییەوە لە ڕۆژانی ئاسایی ش دا تەختێکی فریاکەوتن لە نەخۆشخانە دەوڵەتییەکان دا بوونی نییە و تەنانەت نەخۆشانی دڵ یش جارنا مەجبوور و ناچار دەبن لە سەفێکی دوور و درێژدا ڕاوەستن بۆ ئەوەی بگەن بە تەختێکی بەتاڵی نەخۆشخانە . سەبارەت بە نەخۆشی کۆرۆنا کە پێویستی بە کەیتێکی زانینی پزیشکی تایبەتدا و لە ماوەی کاتێکی پێویست بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لە سەر بکرێن وەک نموونە ، ئەم دۆخە تەنانەت لە توانای هێزی شارێکدا نییە ، کە چی ئەم کەیتانە تەنیا لە ئەنستیتووتی پاستۆری تاران بوونی هەیە و ئەو نموونانەی بۆیان نێردراون لە پاریزگاکانی دیکەوە تەنیا لە ئەگەرێک دا تاقیکردنەوەیان بۆ دەکرێت کە نەخۆشەک کۆچی کردبێت .

٣ : گرینگترین هۆکاری مقاومەی دەوڵەتی ئێران لە بەرامبەر قەرەنتینەدا ئەمەیە کە بۆ ماوەی چەندین مانگە گەمارۆوە نێودەوڵەتییەکان فڕۆشتنی نەوتی ئێرانی گەیاندووەتە سفر و بە واژوو نەکردنی یاسای شەفافییەتی ماڵی و دارایی ‏FATF گۆشەگیرکردنێکی ماڵی – تیجاری لە لایەن خودی حکوومەتی ئێرانەوە کەوتووەتە ڕێ و تا ڕادەیەک دەستکەوتە ئەرزییەکانی دەوڵەت کەیشتووەتە ئاستی ١٠٠ ساڵ پێش حۆکمڕانی ئەو ووڵاتەوە .

لەم دۆخەدا دەوڵەتی بۆ هەڵسووڕاندنی کاروبار و دەستەبەرکردنی ماڵی و دارایی خۆی لە سەر هەڵسووڕاندن و گەڕانی ماڵی ناوخۆیی و ماڵیاتەکان دا هەژمارێکی تایبەتی کردووەتەوە کە بەم دۆخەی هاتووەتە پێشەوە ئەمەش کارێکی ئەستەم و ئەنجامنەدراوە و ناکرێت ، لە حاڵێکدا ئەگەر دەوڵەت چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە نەدۆزێتەوە ، لە دوو مانگی داهاتوودا کە کاتی پێدانی ماڵیاتی دەوڵەتییەکان ، ڕووبەڕووی کێشە زۆر بەهێزتر و قورستر دەبێتەوە کە لە مانگەکانی ڕابردوودا تووشی بووە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە