پەیامی کورد ... بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایدەگەینێت : حەشدی شەعبی لەدوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بە شێوەیەکی بەرچاو نەوتی نەفتخانە دەدزن و بە قاچاغ ھەناردەی ئێرانی دەکەن.
بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ، ڕایگەیاند: " نەوتی ناوچەی نەفتخانەی سنووری خانەقین ھەمووی دەدزرێت و بە قاچاغ ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت. جگە لەوەش، لە سنوورەکانیش پارەیەکی زۆر دەدزرێت لە لایەن ئەو ھێزانەی حەشدی شەعبییەوە کە لەوێن، و پێشتریش ھەبوو، بەڵام لەدوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە دزینی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە."
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا هەروەها ووتی : "حکوومەتی عێراق بەنیازە ھێزی فریاکەوتن بگوازێتەوە و ھێزێکی دیکەی بێنێتە شوێنیان بۆ کۆنترۆڵکردنی دزینی نەوتی نەفتخانە و داهاتی سنوورەکان لە لایەن حەشدی شەعبییەوە، بەڵام ئەستەمە بتوانن کۆنترۆڵی بکەن، چوونکە دەسەڵات لە دەستی حەشدی شەعبیدایە."
شێخ مستەفا باسی لەوەش کرد: "جگە لەوەش، داگیرکردن و تەعداکردن لە خەڵکی خانەقین لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بەردەوامە، بۆیە دۆخی سنووری خانەقین بە ھیچ شێوەیەک باش نییە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە