پەیامی کورد ... موحەمەد جەواد زەریف هۆشداری دەداتە مایك پۆمپێئۆ سەبارەت بەو لێدوانەی سەبارەت بە په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئێران بڵاویکردبووەوە
بە پێی هەواڵەکان لە لێدوانێکیدا موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە لێدوانی مایك پۆمپێئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دەدا سەبارەت بە په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران .
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەی بەبیر مایك پۆمپێئۆ هێنایەوە، “به‌ر له دامه‌زراندنی ئه‌مریكا، عێراق و ئێران په‌یوه‌ندییان هه‌بووه و له داهاتووشدا ئەمە درێژەی ده‌بێت. پۆمپێئۆ مافی ئه‌وه‌ی نییه خۆی له‌وه هه‌ڵبقۆڵتێنێت”.
هەروەها ناوبراو ووتی، “ ئێران هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی هه‌یه کە عێراقییه‌كان پێویستییان پێ هەیە. ئێمە توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه پشتیوانی له بازاڕ بكه‌ین و به‌مجۆره ئابووری به‌هێز بكه‌ین”.
ئەم قسانە دوای ئەوە دێت کە جەواد زەریف ڕۆژی یەکشەممە بەسەردانێک گەیشتە عێراق و ماوەی پێنج رۆژدرێژەی کێشا و لە میانی دوو رۆژی ڕابردوودا زنجیرەیەک دیدار‌و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بەغدا و بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر و سلێمانی ئەنجامداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە