ناتانیاهوو ... " بەرەنگار بوونە لەگەڵ ئێران ، سیاسەتی هەمیشەیی و بەردەوامی ئیسرائیلە "

ناتانیاهوو ...  " بەرەنگار بوونە لەگەڵ ئێران ، سیاسەتی هەمیشەیی و بەردەوامی ئیسرائیلە "

پەیامی کورد  ...  بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دوای هێرشە ئاسمانییەکی بۆ سەر سووریا ڕایگەیاند کە ڕووبەوڕوو بوونەوە لەگەڵ هەبوونی سەربازی ئێران لە سووریا ، سیاسەتی هەمیشەیی و بەردەوامی دەوڵەتی ئێسرائیل دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ناتانیاهوو لە سەفەری یەکڕۆژەی خۆی بۆ ووڵاتی چاد لەمبارەوە قسەی کرد .

بە پێی زانیارییەکانی ناوەدنی نەتەوەیی بەڕێوبەرایەتی بەرگری ڕووسیا ، سامانەی بەرگری ئاسمانی سووریا ڕۆژی یەکشەممە چوار شەڕکەری بۆمب هاوێژی " ئێف ١٦ " ی ئیسرائیلی دیتووە ، حەوت مووشەکی هاوێژی بەرەو دەریای مەدیتەرانە و بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لەناو برد .

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند : " ئێمە سیاسەتی هەمیشەیی و بەردەوام مان هەیە بەو مانایەی کە بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ هەوڵەکانی ئێران بۆ بە هێزکردنی مۆڵگە و سیاسەتەکانی خۆی لە سووریا و لە ناو بردنی ئەو کەسانەی کە زەرەر و زیان بە ئێمە دەگەێنن . "

ئەو هەروەها ووتی : " ئەم سیاسەتە کاتێک کە من لە ئیسرائیلم هیچ گۆڕانکارییەکی بە سەر نایەت و ناگۆڕدرێت کاتێک کە من سەفەری مێژوویی خۆم بۆ ووڵاتی چاد کردووە . "

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە