وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتو گوزاری هه‌رێم ئاشکرایدەکات، کە به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه زیاتر له (٧٦) هه‌زار گه‌شتیار روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و ژماره‌كه‌ش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، نادر رۆستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتو گوزاری هه‌رێم رایگەیاندووە، کە به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمه‌دان له‌خوار و ناوه‌ڕاستی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر تاوه‌كو (٢٠) ئازار (٧٦) هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌هه‌رێم كردووه.
رۆستی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ژمارەی گەشتیاران له به‌رزبونه‌وه‌دایه و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ئامارێكی فراوانی هاتنی گه‌شتیار راده‌گه‌یه‌نن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی بۆ گه‌شتیارانكراوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە داخستنی رێگه‌ی كه‌ركوك - هه‌ولێر كاریگه‌ری لەسەر هاتنی گه‌شتیار هەبووە، به‌وه‌ی گه‌شتیارانی خوار و ناوه‌ڕاستی عێراق كه به‌رێگه‌ی وشكانی سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ن رێگایان دووركه‌وتووه‌ته‌وه.
باسی لەوەشکردووە، کە دەستەکەیان كارئاسانی ته‌واوی بۆ هاتنی گه‌شتیار كردووه‌و چه‌ندین دیدار له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گەشتیارییەکان له‌خوار و ناوه‌ڕاستی عێراق ئه‌نجامدراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە