ئێران لە هەڵەیەکی مووشەکی دا زیاتر لە ٣٥ سەرباز و ئەفسەری پلەی بەرزی خۆی کردە قوربانی

ئێران لە هەڵەیەکی مووشەکی دا زیاتر لە ٣٥ سەرباز و ئەفسەری پلەی بەرزی خۆی کردە قوربانی

پەیامی کورد     ...   ئێران لە هەڵەیەکی مووشەکی دا زیاتر لە ٣٥ سەرباز و ئەفسەری پلەی بەرزی خۆی کردە قوربانی

بەهۆی هەڵەیەکی مووشەکییەوە لە كاتی راهێنانی هێزی دەریایی ئێران لە ئاوەكانی دەریای عوممان، ١٩ سەربازی ئێرانی گیانیان لەدەستدا و ١٥ی دیكەش بریندار بوون.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێرانی بڵاویكردوەتەوە، رۆژی یەكشەممە لە دەورووبەری بەندەری جاسك لە باشووری ئێران لەسەر دەریای عوممان و لەكاتی راهێنانی هێزی دەریایی ووڵاتەكەیان، هەڵەیەك روویداوە، بەهۆی ئەوەشەوە ١٩ ئەندامی ئەو هێزانە گیانیان لەدەستداوە و ١٥ ئەندامی دیكە برینداربوون.
لای خۆیشیەوە ئاژانسی "فڕانس پرێس" بڵاویكردوەتەوە، لەكاتی راهێنانەكاندا بە هەڵە لەلایەن كەشتییەكی جەنگی ئێرانییەوە موشەكێك نراوە بە كەشتییەكی دیكەی جەنگییەوە، ئەوەش دوای ئەوەی كەشتییەكە رۆیشتوە بۆ ئەوەی ئامانجێك بگەیەنێتە شوێنەكەی، بەڵام مەودای تەواوەتی لەنێوان خۆی و ئامانجەكەدا نەپاراستوە.
لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی فارس بڵاویكردوەتەوە، موشەكەكە نراوە بە كەشتی "كوناراك" كە كەشتییەكی جەنگی درووستكراوی ناوخۆییە، ئەو كەشتییە ساڵی ٢٠١٨ پەیوەندی كردوە بە كەشتیگەلی جەنگی ئێرانییەوە، جەختیشکراوەتەوە لەئێستادا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە