هێرشی کۆرۆنا بۆ سەر ئەرتەشی ئەمریکا زیاتر لە ٢٠ هێزی ئەمریکی بەم ڤیرووسە گیرۆدە کرد

هێرشی کۆرۆنا بۆ سەر ئەرتەشی ئەمریکا زیاتر لە ٢٠ هێزی ئەمریکی بەم ڤیرووسە گیرۆدە کرد

پەیامی کورد    ...   هێرشی کۆرۆنا بۆ سەر ئەرتەشی ئەمریکا زیاتر لە ٢٠ هێزی ئەمریکی بەم ڤیرووسە گیرۆدە کرد

نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا لە تووشبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەمریکی بە ڤیرووسی کۆرۆنا هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک زیاتر لە ٢٠ کەس سەربازانی ئەریەشی ئەمریکا لە عێراق بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووشبوونە تاکوو ژمارەی تووشبوان لە شەش هەفتەی ڕابردوودا بۆ ٦٠ کەس زیادی کردووە و ئەمە بووەتە هۆکار تاکوو بە پێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی سەربازی و تەندرووستی لە ئەمریکا ئەوان بوونەتە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤیرووس چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە .

بە پێ ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا لە بنکەکانی سەربازی لە ئیالەتی ئاریزۆنا ، کالیفۆرنیا ، فلۆریدا ، جۆرجیا و تەکساس لە حاڵی زیاد بوونە.

هێزی دەریایی ئەمریکا لە بنکەی ئۆکیناوا لە ژاپۆن ڕایگەیاند کە نزیکەی ١٠٠ کەس لە هێزەکانی ئەوان بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووش بوونە و ئەمە بوەتە هۆکاری تۆڕەیی بەرپرسانی ژاپۆنی .

بە پێی ڕاگەیاندنی نیۆیۆرک تایمز هێزەکانی ئەمریکا کە لە مەیدانی شەڕ لە عێراق ، ئەفغانستان و سووریان لە ڤیرووسی کۆرۆنا ڕەنج دەبات و ژمارەیەکی زۆر لەوان تووشی ئەم ڤیرووسە بوونە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە