پەیامی کورد ... هەرسێ ووڵاتی فەڕەنسا ، ئا‌ڵمانیا و ئیتاڵیا پەیامێکی هەڕەشەی تووند بڵاو دەکەنەوە
فه‌ڕه‌نسا، ئا‌ڵمانیا و ئیتاڵیا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان و ئابڵوقه له‌و ووڵاتانه ده‌كه‌ن، كه بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی ره‌وانه‌كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ لیبیا پێشێل ده‌كه‌ن.
له راگه‌ێندراوێكی هاوبه‌شدا، ئیمانیۆل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئا‌ڵمانیا و جۆزێپی كۆنتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا، ده‌ڵێن، پێویسته هه‌موو وڵاته بیانییه‌كان كۆتایی به ده‌ستتێوه‌ردان و شكاندنی ئابڵوقه‌ی چه‌كی لیبیا بهێنن، كه پێشتر له رێككه‌وتنی به‌رلین وڵاتان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی په‌سه‌ندیكردووه، هۆشداریش ده‌ده‌ن له‌وه‌ی، ئاماده‌ن سزای ئه‌و وڵاتانه بده‌ن، كه ئابڵوقه‌ی ناردنی چه‌ك بۆ لیبیا له رێگای ئاسمانی، ئاوی و وشكانی ده‌شكێنن.
توركیا یه‌كێكه له‌و ووڵاتانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌و سێ زلهێزه‌ی ئه‌ورووپا ده‌یگرێته‌وه، به‌و پێیه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كداری گرووپه سوورییه‌كان و سه‌ربازی ووڵاته‌كه‌ی ناردووه بۆ لیبیا و پشتگیریی حكومه‌تی ته‌بایی ده‌كات، به سه‌رۆكایه‌تی فایز سه‌راج، هه‌روه‌ها ووڵاتانی وه‌ك ئیمارات و میسر به‌هاوكاریكردنی سوپای نیشتمانی لیبیا به سه‌رۆكایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە