سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەل سەرۆک کۆماری عێراق کۆ بوویەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەل سەرۆک کۆماری عێراق کۆ بوویەوە

پەیامی کورد … سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەل سەرۆک کۆماری عێراق کۆ بوویەوە

 

پاشنوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د. بەرهەم ساڵح سەرکۆماری عیراق کرد.

 

لە کۆبوونەوەیەکدا کە جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، بەتایبەتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و چۆنیەتیی زەمینەخۆشکردن لەبەردەم پرۆسەکەدا کە خزمەتی بەرژەوەندیی هاوبەشی گەل و هەموو پێکهاتەکانی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بکات.

 

لە کۆبوونەوەکەدا داکۆکی لە پێویستیی تێپەڕاندنی ناکۆکی و ململانێکان و گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا کرایەوە و بەگرنگییەوە باس لە دوایین سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە و لایەنە عیراقییەکان کرا.

 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێنانەدی یەکڕیزیی نیشتمانی و لێکنزیککردنەوەی بیروبۆچوونەکان کرا بە ئاراستەی تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و یەکخستنی هێز و تواناکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەر و پێشهاتەکان.

 

هەروەها تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە بەگشتی تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، تیایدا جەخت لەوە کرایەوە کە ناسەقامگیریی دۆخی سیاسی و ئەمنی، خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەشی گەلانی ناوچەکە ناکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە