ئەردۆغان لە کارێکی سەرسووڕهێنەردا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئیسرائیل ئەنجام دەدات

ئەردۆغان لە کارێکی سەرسووڕهێنەردا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئیسرائیل ئەنجام دەدات

پەیامی کورد     ...    ئەردۆغان لە کارێکی سەرسووڕهێنەردا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئیسرائیل ئەنجام دەدات .

بەرپرسانی کۆماریی تورکیا و ئیسرائیل لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا باس و ڕاگۆڕینەوەیان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەر دوو لایەن و ئاستی هاوکارییەکان لە بواری ووزە ، گەشتیاری و تەکنۆلۆژیا و گرینگی باڵای پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو لایەن بۆ بەدیهێنانی ئەمنییەت و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستە ڕوو .

ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە هەنگاوێکی بێوێنەدا و لە میانەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل دا ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ " ئێسحاق هێرتسووگ " سەرۆککۆماری ئیسرائیل ووتووێژی ئەنجام دا و وەرگرتن و دەست بەکاربوونی وەک پۆستی سەرۆککۆماری ئیسرائیل لێ پیرۆز کرد .

ئەم پەیوەندییە لە دوای ووتووێژەکانی ئەردۆغان ، لایەنگری پێداگرانەی دەوڵەتی فەلەستین لە ماوەی ١٨ حۆکمڕانی خۆی ، لە ڕۆژی شەممە لەگەڵ مەحموود عەباس سەرۆکی حۆکمڕانی خۆسەری فەلەستین دا ئەنجام درا .

بە پێی بەیاننامەی سەرۆککۆماری تورکیا ، ئەردۆغان لەم ووتووێژە تەلەفۆنییەدا لە سەر گرینگی باڵای پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و تورکیا بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنییەت و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەختی کردەوە .

سەرۆککۆماری تورکیا لە گفتۆگۆ لەگەل هاوتا ئیسرائیلی یەکەی خۆیدا ووتی کە ئاستێکی باڵا بۆ هاوکاریگەلی نێوان هەر دوو ووڵات لە بوارەکانی ووزە ، گەشتیاری و تەکنۆڵۆژیا بوونی هەیە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە