دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاو دەکاتەوە

دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد   ...   دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاو دەکاتەوە

دژەتیرۆری كوردستان زانیاری لەبارەی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەكەی ئەمڕۆی شارۆچكەی سەیدسادق بڵاو كردەوە و رایگەیاند، ئەوانەی كوژراون چەكدارانی پەكەكە بوون.

دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی 23ی ئابی 2024، کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی كردووەتە ئامانج.

راشیگەیاند: ئۆتۆمبێلەكە لە نزیک گوندی تەپەڕەش لە شارۆچكەی سەیدسادق لەسنووری پارێزگای سلێمانی کراوەتە ئامانج.

هەروەها رایگەیاند: بەهۆی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەكە، بەپرسێکی پەکەکە و شۆفێرەکەی و چەکدارێکی یاوەری کوژراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە