پەیامی کورد … پۆلیسێكی فیدڕاڵی لە ڕۆژئاوای كەركوك كوژرا
بهرهبهیانی ئهمرۆ، لە نێوان شارەدێی ڕەشاد و شارۆچكەی حەویجە لە ڕۆژئاوای كەركوك، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو پۆلیسێكی عێراقی كوژرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی تەمووزی ٢٠٢١، لە نێوان شارۆچكەی حەویجە و شارەدێی رەشاد لە ڕۆژئاوای کەرکوک، لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو و دەسترێژی تیرۆریستانی داعش، پۆلیسێكی فیدراڵیی عێراق بەناوی "حەسەن بەلاسم" گیانی لەدەستدا.
دوای تەقینەوەی بۆمبهكه، هێزێكی زۆری ئەمنی ناوچەكەیان گەمارۆداوەو ترۆریستانی داعش پاش ئەو كردەوە تیرۆریستییە هەڵاتوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە