پەیامی کورد ... ژمارەیەك لە كادرانی پارتی لە شاری سلێمانی نامەیەك ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی دەكەن و تێدا ئامادە باشی خۆیان نیشانداوە بۆ هاوكاریكردنی رۆژئاوای كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی توركیا و هاوكاریكردنی كوردانی رۆژئاوا بە "گیان و ماڵ".
لە نوسراوی ژماەرەیەك كادری پارتی كە ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی كراوە تێیدا هاتووە "داوا لە بەڕێزتان دەكەین، هەروەك چۆن لە سەرجەم بابەتە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا، خاوەن هەڵوێست بویت و ڕابەرایەتیت كردووە، لەم دۆخەشدا ڕابەرایەتی پاراستنی خاك و كەرامەتمان بكە یت".
هەروەها دەڵێن " ئێمە ئەم لەشكركێشییە، وەك قەتڵوعامی جەماعی و سڕینەوەی شوناسی گەلێك دەبینین. بۆیە ناچارین، وەك هەڤاڵانی كوردایەتی و ڕێبازی بارزانی هەڵوێستمان هەبێت. ئامادەین بە گیان و ماڵ، پاڵپشتی برایانمان بین لە ڕۆژئاڤا و لە سەنگەردابین بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان ، كە كەرامەتی ئینسانیمانە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە