وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بەردەوامیی دانوستانەکانیان لەگەڵ نێوەندگیرەکان، گفتوگۆکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا پشتڕاستکردەوە.
عەلی باقری، وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت لەکۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا،لەوەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی گفتوگۆ و پەیوەندیی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ واشنتن رایگەیاند، تاوەکو گفتوگۆ لەگەڵ نێوەندگیرەکاندا هەبێت و بەردەوام بێت گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەواندا نەوەستاوە.
هاوکات لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێرانئاماژەی بەوەش كرد، ئەوان ئامۆژگاریی رۆژئاوا دەکەن چی دیکە ئەو دەرفەتەی هاتووەتەپێش لەدەستی نەدەن، هاوکات قەرەبووی ئەو کردەوانە بکەنەوە کە دەبوو بیانکردایە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، تاران نیازی خۆی بۆ بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی رەتدەکاتەوە، بەڵام ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەڵێت، ئێران تاکە وڵاتە کە خاوەنی پرۆگرامی ئەتۆمی بێت، ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی 60% بێت و بەڵام هێشتا خاوەنی چەکی ئەتۆمی نەبێت.
لەمانگی تەمموزی ئەمساڵدا رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاویکردەوە، باقری لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە بەنێوەندگیریی حکومەتی عومان سەرقاڵی دانوستانی ناڕاستەوخۆیە لەگەڵ ئەمریکا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە