پەیامی کورد ... کەرکووک / دوایین کەمپی ئاوارەکان داخرا
دواین کامپى ئاوارە کان لە پارێزگاى کەرکوک داخرا، بەوەش دواى پارێزگاى دیالە کەرکوک بوە دووم پارێزگاى عێراق کە سەرجەم کەمپەکانى ئاوارەکان تێیدا داخران.
ئیڤان فایەق جابرو، وەزیرى کۆچ وکۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، بەهەماهەنگى لەگەڵ دیوانى پارێزگاى کەرکوک و دەزگا ئەمنیەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کامپى (لەیلان) یان داخستوە کە دواین کەمپى ئاوارەکان بووە لە پارێزگاى کەرکوک، ئەوەش دواى ئەوەى کە دواین خێزانەکانى دانیشتوى ئەو کامپە کە ژمارەیان ١٨٠ خێزان بوە گەڕاونەتەوە بۆناوچەکانى خۆیان.
وەزیرى کۆچ وکۆچبەرانى عێراق راشیگەیاندوە، لەئێستادا هیچ کامپێکى ئاوارەکان لە پارێزگاى کەرکوک نەماوە.
جەختیشکردوەتەوەکە بەرەوام دەبن لە هاوکارى کردنى ئەو خێزانە ئاوارانەى کە دەگەرێنەوە بۆ ناوچەکانى خۆیان.
لەدواى هێرشى داعش بۆ سەرناوچەکانى باکور و ناوەراستى عێراق و ئاوارەبوونى دانیشتوانى ئەو ناوچانە، پارێزگاى کەرکوک ٧ کامپى بۆنیشتەجێبوونى ئاوارەکان تێدا کرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە