پەیامی کورد …شەپۆڵێكی بەفرو بارانێكی بەهێز ناوچەكە دەگرێتەوە
شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات لەنێوان (16 – 21) ی ئەم مانگە شەپۆڵێكی چری بەفر بارین روو لەهەرێم بكات و سەنتەری شارەكانیش بگرێتەوە.
(ئاراس جەبار) لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە دوایین نوێبوونەوەكانی نەخشەی (GFS) ی ئەمریكی پێشبینی شەپۆڵێكی چری بەفر بارین و هاتنی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری دەكرێت لەنێوان (16 – 21) ی ئەم مانگە كە سەنتەری شارەكانیش بگرێتەوە دوابەدوای ئەوەی پێشبینی شەپۆڵێكی بارانبارینی زۆر باش دەكرێت لەنێوان (11 – 15) ی ئەم مانگە.
دەشڵێت، رادەی جێگیری ئەم شەپۆڵەدا لە (35%) لە ئێستادا بەو شێوەی پێشبینی دەكرێت جێگیر ببێت بەفرێكی زۆرو سەرمایەكی بەهێزیش ناوچەكە دەگرێتەوە كە ماوەی ساڵانێكی زۆرە ناوچەكە كەمترین سەرماو بەفر لە وەرزی زستاندا رووی تێدەكات بەهۆی كەمبوونەوەی رووبەرە سەهۆڵیەكانی جەمسەری باكورو بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ئەمساڵیش ناوچە سەهۆڵیەكانی جەمسەری باكور فراوانتر رووبەرە سەهۆڵیەكانی دروستبۆتەوە بەبەراورد بە ساڵانی (2000 – 2010).
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە