پەیامی کورد ... ئیسرائیل نزیکبوونەوەی لە وڵاتانی عەرەبی بە پەیامێک بۆ ئێران دەزانێت
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل موساد رایگه‌یاند، لنزیكبوونه‌وه و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌یامێكی روونه بۆ هێڵی شه‌ڕانگێزی به رێبه‌رایه‌تی ئێران.
یوسی كۆهێن سه‌رۆكی موساد له چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمارات و به‌حره‌ین بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان په‌یامێكی روونه كه ئه‌و وڵاتانه له سه‌ر ئاراسته‌یه‌كی راست هه‌نگاو ده‌نێن و ئه‌مه‌ش په‌یامێكه بۆ ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی كه له سه‌ر هێڵی شه‌ڕانگێزی به ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه ده‌جوڵێنه‌وه.
وتیشی، پێویسته سعودیه‌ش هه‌نگاوه راسته‌كه بنێت و هاوشێوه‌ی ئیمارات و به‌حره‌ین په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه و چیتر چاوه‌ڕێی فه‌له‌ستینیه‌كان نه‌بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە