ئەڵمانیا نیگەرانی دەربڕی لە دواخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی کوردستان

ئەڵمانیا نیگەرانی دەربڕی لە دواخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی کوردستان

باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عێراق ڕایگەیاند : " ئەوان بەو بڕیارەی بەغدا بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی داخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی هەر دوو فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی نیگەرانن و داوا دەکەن ، کە هەولێر و بەغدا کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن  .

دوای ئەوەی کە بۆ جارێکی دیکە حکومەتی عێراق گەشتە نێودەڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی تا کۆتایی مانگی پێنج دڕێژ کردەوە ، باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عێراق لە ڕاگەیندراوێکدا نیگەرانی تووندی خۆی لە بەرامبەر بەم بڕیارەی بەغدای لە دژی کوردستان نیشاندا .

 

ئەڵمانیا داوای لە هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق دەکات ، کە بۆ پێشخستن و پشت بەستن بە دەستووری عێراقەوە ، ئەم کێشەیەی نێوان خۆیان چارەسەر بکەن . 

 

باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عێراق لە ڕاگەیندراوەکەی خۆیدا دەڵێ : " ئێمە زۆر پێ دڵگرانین بە بڕیاری درێژ کردنەوەی داخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان – عێراق . هەروەها ئێمە بەردەوام داوا لە حکومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین ، کە بۆ پێشخستن و پشت بەستن بە دەستووری عێراقەوە ، ئەم کێشەیەی نێوان خۆیان چارەسەر بکەن . "

 

لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاگەیندراوەدا ئاماژە دەکرێ " سەقامگیری لە هەرێم ڕاستەوخۆ پێوەندی بە چارەسەر کردنی هەموو ناکۆکییەکانی ناوخۆوە هەیە . "

 

لە بەر ئەنجامدانی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆ بوونی باشووری کوردستان کە لە ٢٥ ی ئەیلووڵی ٢٠١٧ دا بەڕێوە چوو ، حکوومەتی عێراق سەڕەڕای هێرشی سەربازی و داگیرکردنی چەندین ناوچەی کوردستان و لەوانەش " کەرکووک " ، چەند بڕیاری دیکەش لە دژی هەرێمی کوردستان دەر کردوو حەساری خستە سەر هەرێمی کوردستان، کە یەک لەوانە بڕیاری داخستنی گەشتە نێودەڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانیە یە .  

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە